25 05 2026
ئاگاداری سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی فێرکاریی ئامادەیی خولەکانی ماستەر و دکتۆرا، نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ی زانکۆی کوردستان
بە ئاگاداری خوێندکارانی هێژای خوێندنی باڵا دەگەیەندرێت، بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆ، سەرجەم پۆلە فێرکارییەکانی قۆناغەکانی ماستەر و دکتۆرا لە ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانەوە بە شێوەی ئامادەیی (ناوەکی) بەڕێوە دەچن.
بۆ هەماهەنگی و ئامادەبوونی بەکاتی لە زانکۆ، تکایە سەرنج بدەنە ئەم خاڵانە و خشتەی کاتیی خوارەوە:
-
نیشتەجێبوون لە بەشەناوخۆیی: خوێندکارانی بەڕێزی خوێندنی باڵا دەتوانن لە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانەوە بۆ وەرگرتنی ژوور و نیشتەجێبوون سەردانی زانکۆ بکەن.
-
بڕینی ژەمەخۆراک: بە سەرنجدان بە دەستپێکردنی پێشکەشکردنی ژەمەخۆراک لە ڕۆژی شەممەوە، سیستەمی خۆراک لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانەوە چالاک دەبێت.
