29 12 2025

ئاگاداری سەبارەت بە شێوازی دەوامی زانکۆ لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤

ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە، بەهۆی بارینی بەفر و سەرمای توند و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگا، سەرجەم وانەکان لە ڕۆژانی سێشەممە ٩ی بەفرانبار و چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، بە شێوەی ئۆنلاین (مەجازی) و لە ڕێگەی سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی زانکۆوە بەڕێوە دەچن.

هەروەها دەوامی ئیداری زانکۆ لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، بە دوو کاتژمێر دواکەوتنەوە، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە دەست پێدەکات.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان