بە فەرمانێکی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز دکتۆر مەهدی ساڵحی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی زانستە پەروەردەییەکان، وەک جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان بۆ کاروباری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری دامەزرا.
دامەزراندنی دکتۆر مەهدی ساڵحی وەک جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری
دکتۆر ساڵحی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆری پسپۆڕییە لە بەڕێوەبردنی پەروەردەیی لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تاران و لە ساڵی ١٣٧٣ەوە وەک ئەندامی دەستەی زانستی لە زانکۆی کوردستان خزمەت دەکات. ناوبراو جگە لە ئەزموونی وانەوتنەوە لە بواری زانستە پەروەردەییەکاندا، خاوەنی ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتیی جۆراوجۆرە لە ئاستە جیاوازەکانی زانکۆی کوردستان، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خوێندکاری، کاروباری فەرهەنگی، حەراسەت، و نووسینگەی سەرۆکایەتی و پەیوەندییە گشتییەکان.
دەروونناسیی پەروەردەیی، مۆدێل و شێوازەکانی وانەوتنەوە و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان، لە بوارە زانستی و توێژینەوەییەکانی ناوبراو هەژمار دەکرێن.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ئەم دامەزراندنە شایستەیە لە دکتۆر مەهدی ساڵحی، لە خوای گەورە داواکارە سەرکەوتنی ڕۆژافزوونی پێ ببەخشێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا و خزمەتکردنی هەرچی باشتر بە کۆمەڵگەی زانکۆیی.
