30 12 2025

سەرۆکی زانکۆی کوردستان بە دەرکردنی فەرمانێک، دکتۆر سەعید خانی وەک سەرپەرشتیاری جێگرایەتیی فێرکاری و خوێندنی باڵای کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان دامەزراند.

دامەزراندنی سەرپەرشتیاری نوێی جێگرایەتیی فێرکاری و خوێندنی باڵای کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سی و سێ مردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بە دەرکردنی فەرمانێک دکتۆر سەعید خانی لە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ەوە وەک «سەرپەرشتیاری جێگرایەتیی فێرکاری و خوێندنی باڵای کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان» دامەزراند.
هەروەها سەرۆکی زانکۆی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەوڵ و ماندووبوونی دکتۆر بەهزاد ئیزەدی کرد لە ماوەی بەڕێوەبردنی ئەم بەرپرسیارێتییەدا.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە دکتۆر خانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ڕێگەی پێشخستنی زانستیی کۆلێژەکەدا و سوپاسی خزمەتە دڵسۆزانەکانی دکتۆر ئیزەدی دەکات.