17 11 2025

زانکۆی کوردستان پلەیەکی بەرچاوی لەنێو زانکۆکانی ئێراندا لە ڕیزبەندیی ئاسیایی QS بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەست هێنا

بەپێی نوێترین هەڵسەنگاندنی سیستەمی ڕیزبەندیی QS بۆ زانکۆکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٦دا، ٤٨ زانکۆ لە ئێران لەنێو یەک هەزار و پێنج سەد و بیست و نۆ دامەزراوەی خوێندنی باڵای سەرکەوتووی ئەم کیشوەرەدا جێیان گرتووە.

لەم هەڵسەنگاندنەدا، زانکۆی کوردستان توانیی پلەی ٥٢٢ لە ئاستی ئاسیا و پلەی ١٣٩ لەنێو زانکۆکانی ناوچەی باشووری ئاسیادا بەدەست بهێنێت.
هەروەها، لە ئاستی وڵاتدا پلەی ١٧ و لەنێو زانکۆ گشتگیرەکاندا پلەی ٨ی مسۆگەر کرد، بەمەش لە پێش زانکۆ ناسراوەکانی وەک بووعەلی سینای هەمەدان، ڕازیی کرماشان و زانکۆ گەورەکانی وەک خوارەزمی و عەلامە تەباتەباییەوە جێی گرت.

شێوازی بەکارهاتوو بۆ ئەم ڕیزبەندییە، هاوشێوەی شێوازی جیهانیی QS بووە و لەسەر بنەمای ١١ پێوەر لە بوارەکانی فێرکاری، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا داڕێژراوە.
ئەم سەرکەوتنە بەنرخە، بەرهەمی هەوڵی بەکۆمەڵ و هاوئاهەنگیی قوتابییان، ئەندامانی دەستەی زانستی و کارمەندانی زانکۆی کوردستانە.