07 12 2025

دکتۆر عادل سی و سێ مردە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی شانزەی سەرماوەز، ڕۆژی خوێندکاری کرد.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکارەوە

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سی و سێ مردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بە دەرکردنی پەیامێک بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکارەوە، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە، هیوای خواست کە چالاکیی هۆشیارانەی خوێندکاران، زەمینە بۆ دروستبوونی زانکۆیەکی بەرپرسیار و کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر خۆش بکات.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

«شانزەی سەرماوەز، ڕۆژی خوێندکار، هێمای هۆشیاری، بەئاگایی و ڕۆڵگێڕیی گەنجانە لە ڕێگەی پێشکەوتنی وڵاتدا. پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو ئێوەی داهاتووساز دەکەم. زانکۆ، کورتکراوەی ژیریی کۆمەڵگەیە و خوێندکاران، بزوێنەری پێشکەوتن، هۆشیاری و بەختەوەریی ئەون. ئێوەی خوێندکاری بەڕێز بە دینامیکی، هۆشیاری و هەوڵی بەردەوامتان، ڕێگا نوێیەکانی زانست و تەکنەلۆژیا خۆش دەکەن. زانکۆ ماڵی گەشەی زانستی، بەرزکردنەوەی کارامەییەکان و پەروەردەکردنی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێکی تر، وڵات چاوی هیوای لە ناوەندە زانستییەکان و ڕۆشنبیرانی خۆیەتی تا بە بیر و هیمەتی ئەوان، ئاسۆی نوێ بۆ تێپەڕاندنی دژوارییەکان بکرێتەوە. هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئێمەی زانکۆیان هەوڵ دەدەین باشترین بارودۆخی گونجاو بۆ ژیانی خوێندکاری دابین بکەین و لە هەمان کاتدا، بە پەرۆشەوە پێشوازی لە بۆچوون و دەنگی ئێوەی خوێندکار دەکەین لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی هەرچی باشتری زانکۆ و وڵاتدا. هیوادارم چالاکیی هۆشیارانەی ئێوە خوێندکارە ئازیزەکان، زەمینە بۆ دروستبوونی زانکۆیەکی بەرپرسیار و کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر خۆش بکات.»

عادل سی و سێ مردە
سەرۆکی زانکۆی کوردستان


برچسب‌ها:

دانشجویان