05 05 2026

بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری، سامانی تۆمارکردنی ئینتەرنێتی تایبەت بە خوێندکارانی خۆجێیی زانکۆکانی دیکەی ڕێخست.

ڕێخستنی سامانی تۆمارکردنی ئینتەرنێتی تایبەت بە خوێندکارانی خۆجێیی زانکۆکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا

بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاریی زانکۆی کوردستان لە پێناو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە فێرکارییەکان و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە ژێرخانە توێژینەوەییەکان، هەستا بە ڕێخستنی "سامانی تۆمارکردنی ئینتەرنێتی تایبەت بە خوێندکارانی خۆجێیی زانکۆکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی زانست (عەتف)".

ئەم سامانە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی زانکۆ بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری فێرکاری و توێژینەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) کە لە زانکۆکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی زانست دەخوێنن و نیشتەجێی پارێزگاکەن، دیزاین و جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە، ئەم دەرفەتە تەنیا بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا دابینکراوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، خوێندکارانی خوازیار دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن و بە پڕکردنەوەی فۆرمی تۆمارکردن، داواکاری بۆ دروستکردنی هەژماری بەکارهێنەر تۆمار بکەن. دوای پێداچوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن شارەزایانی پەیوەندیدارەوە، دەستڕاگەیشتن بە تۆڕی ئینتەرنێتی زانکۆ بۆ ئەم پۆلە لە خوێندکاران لە ناو زانکۆی کوردستاندا دابین دەکرێت.