05 05 2026

کۆبوونەوەی پسپۆڕیی فاکەڵتیی هونەر و تەلارسازیی زانکۆی کوردستان، فاکەڵتیی تەکنیکی و ئەندازیاری و زانستە بنەڕەتییەکانی بیجاڕ و فەرمانگەی میراتی کولتووریی بیجاڕ

لە مە کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادەبوونی دکتۆر مەولانایی سەرۆکی فاکەڵتیی هونەر و تەلارسازیی زانکۆی کوردستان و ئەندازیار ئەلیاسوەند سەرۆکی فەرمانگەی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان لە شوێنی فاکەڵتیی تەکنیکی و ئەندازیاری و زانستە بنەڕەتییەکانی بیجاڕ بەڕێوەچوو، ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەسەر دۆخی گشتیی فاکەڵتیی بیجاڕ و دوایین ئاستەنگەکانی بەردەم فاکەڵتییەکە لەلایەن دکتۆر جەعفەری سەرۆکی فاکەڵتیی بیجاڕ پێشکەش کرا. پاشان باس لە پەرەپێدانی ئەو بوارانە کرا کە لەگەڵ تواناکانی ناوچەکەدا دەگونجێن.

دکتۆر مەولانایی بە ڕوونکردنەوەی فەلسەفەی پێکهێنانی فاکەڵتییە دەرەکییەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی بەشە زانکۆییەکان بەپێی بارودۆخ و تواناکانی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا، ئاماژەی بە مێژووی دەوڵەمەندی پیشە دەستییەکانی وەک فەرش، گڵێم، شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوچەی پارێزراوی بیجاڕ کرد و بارودۆخەکەی بۆ گەشەپێدانی بەشەکانی پیشەی دەستی و دامەزراندنی بەشی شوێنەوارناسی بە گونجاو زانی.

ئەندازیار ئەلیاسوەند، سەرۆکی فەرمانگەی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی شارستانی بیجاڕ، بە خستنەڕووی ئیمکانات و سەرچاوە بەردەستەکانی پارێزگا و شارە جیاوازەکان، ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لە پەرەپێدانی بەشە پەیوەندیدارەکان بە میراتی کولتووری و پیشە دەستییەکان لە زانکۆی کوردستان ڕاگەیاند.

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، سەرۆکی فاکەڵتیی بیجاڕ وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ سەردان و بەدواداچوونی جیددیی سەرۆکی فاکەڵتیی تەلارسازی و سەرۆکی فەرمانگەی میراتی کولتووری، سوپاسی پشتگیرییە بێدرێغەکانیانی کرد و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە و هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی بەشە پەیوەندیدارەکان دەستی پێکردووە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، سەردانی بەشە جیاوازەکانی فاکەڵتییەکە و بەرهەمە بەنرخەکانی پیشەی دەستی و فەرشە مێژووییەکانی ناو فەرمانگەی میراتی کولتووری کرا.