دەربارەی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان، کە لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەک یەکەمین کۆلێژی زانکۆی کوردستان بە فەرمی دامەزرا، ڕەگ و ڕیشەی چالاکییە ئەکادیمییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ بە وەرگرتنی خوێندکار لە بەشی پەروەردەی بیرکاری. ئەم کۆلێژە وەک یەکێک لە کۆلێژە سەرەکی و بنچینەییەکانی زانکۆی کوردستان، بە تەرکیزکردن لەسەر زانستە تیۆری و ئەزموونییەکان، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پێگەیاندنی سەرچاوەی مرۆیی پسپۆڕ و بەرهەمهێنانی زانست لە ڕۆژئاوای وڵاتدا. لە ئێستادا، کۆلێژەکە لە بەشە زانستییەکانی فیزیک، بیرکاری، کیمیا، زانستە ژیانییەکان، زانستەکانی زەوی، ئامار و زانستی کۆمپیوتەر لە ئاستە جیاوازەکانی خوێندندا خوێندکار وەردەگرێت. ڕیزبەندیی دامەزراندنی ئەم بەشانە لە کۆلێژەکەدا بەم شێوەیە بووە: بیرکاری، کیمیا، فیزیک، زانستە ژیانییەکان، ئامار، زانستەکانی زەوی و زانستی کۆمپیوتەر.
​​​​​​​