دەستکەوتەکانی بەشی زانستە بایۆلۆژییەکان

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لە پارێزگای کوردستانی ئێران ئەنجام دراوە، ڕەگەزێکی (Genus) نوێی مشەخۆری ترێماتۆدی ڕیخۆڵە بە ناوی Parapleurogenoides بۆ یەکەمجار لە بۆقە سەوزی زۆنگاوەکان (Pelophylax bedriagae) تۆمار کرا. ئەم دۆزینەوەیە زانیارییەکانمان دەربارەی هەمەجۆریی بایۆلۆژیی مشەخۆرەکانی دووبەژییەکان لە ڕۆژئاوای ئێران پەرە پێ دەدات. هەروەها، توێژەران بە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە مۆرفۆلۆژی و مۆلیکولارییەکان، پەیوەندییە فیلۆجینێتیکییەکانی ئەم ڕەگەزە نوێیەیان لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانی Pleurogenidae شیکردوەتەوە. جۆری ئەم ڕەگەزە بە ناوی P. kurdistanensis ناسێنرا.
 

Responsive Image