بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی بەڕێز دکتۆر «ئەکرەم عاشووری» لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر

بەشی کیمیای زانکۆی کوردستان بەوپەڕی خۆشحاڵی و شانازییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز دکتۆر «ئەکرەم عاشووری»، ئەندامی بەڕێزی دەستەی زانستیی بەشی کیمیا دەکات بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دانشیار) کە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی مەمەییزەی زانکۆدا پەسەند کراوە.

دکتۆر عاشووری یەکێکە لە ئەندامە چالاک و کۆششکارەکانی بەشی کیمیا و لە ماوەی ساڵانی چالاکیی زانستیی خۆیدا، بە چڕبوونەوە لەسەر بوارەکانی کیمیای ئەندامی، کیمیای ئەندامی-کانزایی (ئۆرگانۆمێتالیک)، سەنتێزی ناهاوتەریب و پەرەپێدانی سەنتێزە کاتالیزکراوەکان بە کانزا گواستراوەکان، ڕۆڵێکی کاریگەری لە پێشخستنی چالاکییە فێرکاری و توێژینەوەییەکانی بەشەکەدا گێڕاوە. پێشینەی زانستیی بەنرخی بەڕێزیان، وەک تێپەڕاندنی خولی پۆست-دکتۆرا لە زانکۆی بەناوبانگی کیۆتۆی ژاپۆن و هاوکارییە توێژینەوەییە نێودەوڵەتییەکان، هاوشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەندین وتار لە گۆڤارە زانستییە باوەڕپێکراوەکاندا، گوزارشت لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەکات لە پەرەپێدانی سنوورەکانی زانست و پێگەیاندنی توێژەرانی گەنجدا.

بەڕێز دکتۆر عاشووری بە سوودوەرگرتن لە زانیاریی پسپۆڕی، ئەزموونی بەنرخی توێژینەوە و پاڵپشتیی زانستیی بەدەستهاتوو لە خوێندن و چالاکییە توێژینەوەییەکانی لە ناوەندە زانستییە باوەڕپێکراوە نێودەوڵەتییەکاندا، هەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەر و ئیلهامبەخشی لە پێگەیاندنی خوێندکاران، ئاڕاستەکردنی توێژینەوە ئامانجدارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی بەشی کیمیادا گێڕاوە. بڵاوکردنەوەی بەرهەمە توێژینەوەییە دیارەکانی لەسەر پەرەپێدانی کاتالیزگەرە نوێیەکان، سەنتێزە سەوزەکان و کارلێکە دەستنیشانکارە ئەندامییەکان، نیشاندەری دیدگای زانستیی پویا و ڕوانینی داهێنەرانەی بەڕێزیانە بۆ سنوورەکانی زانستی کیمیا.

بەشی کیمیا پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە شایستەیە لە بەڕێز دکتۆر عاشووری دەکات و وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ خزمەتە زانستی، فێرکاری و توێژینەوەییە بەنرخەکانی، لە خوای گەورە داوای تەندروستی، سەربەرزی و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان لە سەرجەم بوارە زانستی و پیشەیییەکاندا دەکات. بێگومان بەردەوامیی ئامادەبوون و چالاکییە زانستییەکانی بەڕێزیان، زەمینەخۆشکەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی شانازیی زیاتر بۆ زانکۆ، کۆمەڵگای زانستیی وڵات و نەوەی داهاتووی توێژەران.

بەشێک لە نوێترین بەرهەمە توێژینەوەییەکانی بەڕێزیان: