بەڕێوەچوونی زنجیرە سیمینارە زانستییەکانی هەفتەی توێژینەوە لە ساڵی ١٤٠٤ (٢٠٢٥)

لەم پڕۆگرامە زانستییەدا، چەندین مامۆستای زانکۆی کوردستان لەوانە بەڕێزان دکتۆر ڕۆشەن خۆشنەوازی، دکتۆر سولەیمان بەهار، دکتۆر مەهدی ئێرانی و دکتۆر سەعدی سەمەدی، هاوشان لەگەڵ بەڕێزان دکتۆر سەعید عەزیزیان لە زانکۆی بووعەلی سینا و دکتۆر مەسعوود ئایەتوڵڵاهی مێهرجەردی لە زانکۆی ئەسفەهان گوتاریان پێشکەش کرد. هەروەها بەڕێز هەژار سەیدئابادی وەک خوێندکاری دکتۆرا لەم ڕێوڕەسمەدا وتارێکی پێشکەش کرد.