توێژینەوە و دەرفەتە پیشەییەکانی بەشی زانستەکانی زەوی
توێژینەوەکانی ئێستا و دەرفەتەکانی توێژینەوە
-
کانزاگەلی بۆکسایتی دەوڵەمەند بە لیتیۆمی سەردەمی پێرمیەنی ناوەڕاست-کۆتا، لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای سنە-سیرجان: دەرئەنجامەکان سەبارەت بە پرۆسەکانی کانزاسازی و کۆنتڕۆڵکەرەکانی دابەشبوونی لیتیۆم.
-
کانزناسی و جیۆکیمیای کانزای بۆکسایتی کانیجەژنی (پێرمیەنی ناوەڕاست)، پشتێنەی ئێران-ھیمالایا، باکووری ڕۆژئاوای ئێران: دەرئەنجامەکان سەبارەت بە سەرچاوە و شێوازی دابەشبوونی ماددە خاوە گرنگەکان.
-
کاریگەریی پیسکەرە ژینگەییەکان (شیلە) لەسەر تایبەتمەندییە میکانیکییەکانی خاک.
-
هەڵسەنگاندنی توانای بەرهەمهێنانی هایدرۆکاربۆن و دووبارە-داڕشتنەوەی مێژووی نیشتنی چینەکانی دێڤۆنیەن – پێرمیەنی خواروو (پێکهاتەکانی زەکین و فەراغان) لە حەوزی کەنداوی فارس، باشووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
هەڵسەنگاندنی توانای بەرهەمهێنانی هایدرۆکاربۆن و دووبارە-داڕشتنەوەی مێژووی نیشتنی پێکهاتەی سەرچاهان لە حەوزی کەنداوی فارس، باشووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
جیۆکیمیا و سەرچاوەی کانزاگەلی بۆکسایتی دەوڵەمەند بە لیتیۆم لە ناوچەی سنە-سیرجان، باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
دەرفەتە پیشەیییە پەیوەندیدارەکان بە بوارەکە
-
دامەزران و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی دۆزینەوە و دەرهێنانی کانزا کانزایی و ناکانزاییەکان.
-
دامەزران و هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت.
-
دامەزران و هاوکاری لە پڕۆژە ئەندازیاری و جیۆتەکنیکییەکان (بەنداو، ڕێگا، توونێڵسازی و پڕۆژەی شارستانی).
-
دامەزران و هاوکاری لە پڕۆژە جیۆفیزیکی و بوومەلەرزەناسییەکان.
-
دامەزران و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی دۆزینەوە و بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی.
-
دامەزران لە وەزارەتخانەکانی وەک پیشەسازی، کانزا و بازرگانی؛ نەوت؛ وزە؛ ڕێگاوبان و شارسازی؛ هەروەها لە ڕێکخراوەکانی وەک ڕووپێویی جیۆلۆجی و دۆزینەوەی کانزایی، دەزگای نەخشەهەڵگریی وڵات، و ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە.
-
دامەزران لە تاقیگەکانی میکانیکی خاک.