تاقیگەی فێرکاری و توێژینەوەی بەشی ئامار

بەشی ئامار خاوەنی وۆرکشۆپێکی تایبەتە بۆ ئەنجامدانی ژمێرکاری و شیکردنەوە ئامارییەکان. ئەم وۆرکشۆپە زیاتر لەلایەن خوێندکاران و لەژێر چاودێری بەشدا بەڕێوە دەبرێت. ئەم شوێنە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ خوێندکاران تا ڕێگە کردەییەکانی شیکردنەوەی داتا فێر ببن و تاقیکردنەوە و پڕۆژە خوێندنییەکانیانی تێدا ئەنجام بدەن.