ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری بیجاڕ لەدایکبووە و بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیکی گەردیلە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی پیشەسازیی شەریف بەدەستهێناوە. دوای تەواوکردنی خوێندن، وەک ئەندامی دەستەی مامۆستایان لە بەشی فیزیکی زانکۆی کوردستان لە بواری گەردیلە بنەڕەتییەکان و تیۆری مەیدانەکان دەستی بە کار کرد. هەندێک لە دەستکەوتە زانستییەکانی بریتین لە:
-
پلەی یەکەم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خوارزمی (٢٠٠١)
-
بەدەستهێنانی پلەی یەکەم وەک توێژەری نموونەیی وڵات (٢٠٠٩)
-
نازناوی زانای باڵای جیهانی ئیسلام لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠٢٥
-
خاوەنی ٢٤٦ وتاری زانستی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی ISI
-
لە لیستی پێشەنگە زانستییەکانی وڵات لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠
پڕۆفیسۆر ستاره، مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کۆچی دوایی کرد. یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.