17 09 2021

یەکەی تەکنەلۆژیای زانیاری، کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

ئەندامێکی دەستەی زانستیی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان لە ڕیزی ١٪ی توێژەرە هەرە پڕسەرچاوەکانی جیهان بۆ ساڵی ١٤٠٤ بەپێی لیستی ISC

بەپێی ڕاگەیەندراوی بنکەی سەرچاوەی زانستیی جیهانی ئیسلامی (ISC)، بەڕێز دکتۆر «عەبدوڵڵا سەلیمی»، مامۆستای ناوداری بەشی کیمیای زانکۆی کوردستان، خرایە ڕیزی یەک لەسەدی (١٪) توێژەرە پڕسەرچاوە ئێرانییەکان لە ساڵی ١٤٠٤ی کۆچی هەتاویدا (٢٠٢٥).

جێی ئاماژەیە لیستی توێژەرە هەرە پڕسەرچاوە یەک لەسەدییە ئێرانییەکان لەسەر بنەمای شیکاری و پرۆسێسکردنی زانستیی بنکەی سەرچاوەی زانستیی جیهانی ئیسلامی لەسەر ئەو داتایانەی کە لە دوو بنکەی نێودەوڵەتیی ESI و WoS دەرهێنراون، ئامادە دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.