15 10 2025

بانگهێشت بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبیری لەگەڵ خاتوونە فەرمانبەرانی بەڕێزی زانکۆی کوردستان

بانگهێشت بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبیری لەگەڵ خاتوونە فەرمانبەرانی بەڕێزی زانکۆی کوردستان

بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە نێوخۆییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی پرس، نیگەرانی و پێشنیارەکانی خاتوونە هاوکارە بەڕێزەکان، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی فەرمانبەرانی خانمی زانکۆ بەڕێوە دەچێت.

کات: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ (٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤)، کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٤:٣٠
شوێن: هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

هیوادارین ئەم دانیشتنە ببێتە دەرفەتێکی کاریگەر بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا، هاوفکری و دەربڕینی دیدگەکان لە پێناو باشترکردنی ژینگەی کار و خۆشگوزەرانیی هاوکارە بەڕێزەکانمان.