15 10 2025

یەکەی تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

کۆبوونەوەیەکی هاوبیری بۆ خاتوونە فەرمانبەرانی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە نێوخۆییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی پرس، نیگەرانی و پێشنیارەکانی خاتوونە هاوکارە بەڕێزەکان، کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ (٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤)، کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٤:٣٠ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی خانمی زانکۆ بەڕێوەچوو.

ئەم دانیشتنە دەرفەتێکی کاریگەری بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا، هاوفکری و دەربڕینی دیدگەکان لە پێناو باشترکردنی ژینگەی کار و خۆشگوزەرانیی هاوکارە بەڕێزەکانمان ڕەخساند.