14 10 2025

دۆزینەوەی ڕەگەزێکی نوێی مشەخۆر

دۆزینەوەی ڕەگەزێکی نوێی مشەخۆر

توێژەرانی زانکۆی کوردستان، بەڕێز دکتۆر لوقمان مەلەکی و هاوکارانی، سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوە و ناساندنی ڕەگەزێکی نوێی مشەخۆر لە پۆلی Trematoda بە ناوی Parapleurogenoides Kurdistanensis. ئەم ڕەگەزە نوێیە، کە یەک جۆری هەیە، بۆ یەکەم جار لە ڕیخۆڵەی بۆقی جۆری Pelophylax bedriagae لە گوندی گزنەی نزیک شاری سنە دۆزرایەوە و ناسێندرا. دروستیی ئەم دۆزینەوەیە لە ڕێگەی داتای مۆرفۆلۆژی و مۆلیکولییەوە پشتڕاست کراوەتەوە. وتاری زانستیی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری باوەڕپێکراوی Journal of Parasitology، کە سەر بە کۆمەڵەی مشەخۆرناسیی ئەمریکایە، بڵاو کراوەتەوە. وێنەی مایکرۆسکۆپیی ئەم جۆرە لە خوارەوە نیشان دراوە.