10 02 2026
یەکەی تەکنەلۆژیای زانیاری، کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان
سەردانی یاریدەدەری فێرکاریی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا و کردنەوەی هۆڵی ئامفیتیاتر لە کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان
دکتۆر ئەبولفەزل واحیدی، یاریدەدەری فێرکاریی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٩ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەردانی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکانی زانکۆی کوردستانی کرد. ناوبراو لەم بەسەرکردنەوەیەدا، تاقیگە فێرکاری، توێژینەوەیی و تاقیگەی ناوەندیی کۆلێژەکەی بەسەرکردەوە. هەر لەم سەردانەدا، هۆڵی نوێی ئامفیتیاتری کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان بە توانای لەخۆگرتنی ٣٠٠ تا ٤٠٠ کەس بە فەرمی کرایەوە.
