19 07 2026

یەکەی تەکنەلۆژیای زانیاری، کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ئەندامێکی دەستەی زانستیی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دەیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی مەمەییزەی زانکۆ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦)، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم دەستەیە لە بارەگای سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی بەڕێز دکتۆر «ئەمجەد عەلی‌پەنا»، ئەندامی بەڕێزی دەستەی زانستیی بەشی بیرکاری لە کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان، لە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەرەوە بۆ پلەی پرۆفیسۆری تەواو درا.

بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستا هێژایە، داوای سەرکەوتنی بەردەوام و سەرکەوتوویی زیاتری بەڕێزیان لە خوای گەورە دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵگای ئەکادیمی و پەرەپێدانی زانست.